ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتیی بە كێ بەخشی؟

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2019‌ :: 140‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند نیوەی ئەو پەنابەرە توركانەی كە لە هاوینی 2016وە داواكارییان پێشكەشی دەسەڵاتدارانی توركیا كردووە، مافی پەنابەرێتی سیاسی و پاراستنیان لە ئەڵمانیا پێبەخشراوە.

لێپرسراوانی ئەڵمانیا دەڵێن "توركیا ولاتێكی ئەمین نییە و بارودۆخی ئاسایش بۆ رۆشنبیران و ئۆپۆزیسیۆن رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبی چەپی ئەڵمانیا رەخنەی لە حكومەتی وڵاتەكەی گرت و بەوە تۆمەتباری كرد كە لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و مافی رادەربڕین و ئازادیی رۆژنامەنووسیدا نەرمیی دەنوێنێت بەرامبەر بە توركیا.

پ: ك. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure