چەکدارانی داعش بەرەو عێراق هەڵدێن

هەواڵ / عێراق :: 12/01/2019‌ :: 131‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەڵهاتنی سەدان چەكداری داعش بە خۆیان و خێزانەكانیانەوە لە ناوچەكانی دێرەلزۆر-ەوە بە ئاراستەی عێراق و توركیا.

روانگەكە وتی: "زوربەی هەڵهاتووانی 40 رۆژی رابردوو بە رەچەڵەك عێراقین و پارەیەكی زۆریان پێیە و لە خاڵەكانی پشكنیندا كارئاسانییان بۆدەكرێت". 

بەپێی راپۆرتی روانگەكە "15 هەزار ئەندامی رێكخراوی داعش هەڵهاتوون بۆ عێراق كە 12 هەزاریان ژن و منداڵن و حاڵی حازر تەنیا چەند سەد چەكدارێكی داعش لە سوریا ماون".

روانگەكە دەڵێت: "ئەو پارە زۆرەی كە چەكدارەكان پێیانە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆسەر عێراق چونكە دەتوانێت شانە نووستووەكان چالاك بكاتەوە".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure