بەمزوانە جۆرە گەشتێكی ئاسمانی دەگەڕێتەوە

هەواڵ / زانست :: 12/01/2019‌ :: 389‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
كۆمپانیای (بۆم سوپەرسۆنیك)ی ئەمریكی ئاشكرایكرد كە 100 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆكەیەكی تایبەت كە 55 نەفەر دەگرێت و خێراییەكەی دوو هێندەی خێرایی دەنگە.


رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بریتانی نووسیویەتی: "ئەو فڕۆكە چاوەڕوانكراوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەم دەهێنرێت، دەتوانێت لە ماوەی سێ كاتژمێر و نیودا لە لەندەن-ەوە بگاتە نیویۆرك كە ئێستا ئەو گەشتە 7 كاتژمێری پێدەچێت".

بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وتی: "نرخی بلیتی ئەم فرۆكەیە بە هەمان نرخی ئێستا دەبێت و مەبەستمان ئەوەیە كە گەشتكردنی خێرا لە توانای هەموو كەسێكدا بێت".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure