لایەنێک دژایەتی خۆی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دووپاتدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 1434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ژمارەیەک لەسەرکردەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دژایەتی خۆیان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دووپاتکردەوە.


حاتەم تائی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی دووەم لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی خوێندەوە و رایگەیاند: بەپێی یاسا و دەستور ئاڵای کوردستان تەنیا لەچوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا هەڵدەکرێت.

وتیشی: "کەرکوک شارێکی عێراقییە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەیە و بەبیری هەموانی دەهێنینەوە کە شارەکەمان عێراقێکی بچوکە".

هۆشداریشی دا لەوەی "رێگە نادەن سەرکردەی پێکهاتەکانی دیکە دۆخەکە ئاڵۆز بکەن و پێکەوەژیان بشێوێنن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure