هاککەرێک ئينتەرنێتی وڵاتێک دەبڕێت

هەواڵ / جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: گشتی جیهان

دواڕۆژ
دادگایەکی بریتانی هاککەرێک بە 3 ساڵ بەندكردن حوكمدەدات پاشئەوەی کۆمپانیایەکی هاكدەكات و ئینتەرنێت لەسەر ئەو وڵاتە پەكدەخات.


ئەو هاککەرە هاوڵاتییەکی بریتانییە و ناوی (ووشن دانیاڵ)ە لە مانگی 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 چەند هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەهێزی کردبووە سەر کۆمپانیای (لۆنستار)ی لەیبیریا کە تایبەتە بە گەیاندنی تۆڕی ئینتەرنێتی نیشتمانی بەو وڵاتە.

بەهۆی هێرشەكەوە، ئەو هاككەرە توانی تەواوی دانیشتووانی لەیبیریا لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بێبەشبکات.

ئاژانسی بەرنگاربوونەوەی تاوان لە بریتانیا رایگەیاند: یەکێک لە گەورە لێپرسراوانی کۆمپانیای (سیلکۆم) کە رکابەرێتی کۆمپانیای (لۆنستار) دەکات، بە بێئاگاداری بەڕێوەبەرەکەی ئەو هاککەرەی بەکرێگرتووە، تاکو تۆڕی ئینتەرنێت لەسەر هەموو وڵاتی لەیبیریا ببڕێت.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure