ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پاریس ئاشكرادەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 90‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ شەممە 12ی كانوونی دووەمی 2019 لە ناوەڕاستی پاریس و بەهۆی دزەكردنی گازی فڕنێكەوە تەقینەوەیەك روویدا.

نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە بیناكەدا بوون لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە رزگاكراون و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 36 كەس بریندارن و 12یان لە دۆخێكی مەترسیداردان كە سیانیان كارمەندی ئاگركوژێنەوەن.

جگە لە زیانی گیانی تەقینەوەكە زیانێكی گەورەی ماددی لە بیناكە و ئۆتۆمبیلەكانی سەر شەقامەكە داوە.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا روویدا.

و: پەیام
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure