تۆمەتبارێكی دۆسیه‌كەی (سێوان قادر) ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 60159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لێكۆڵینەوە لە دۆسیه‌كەی (سێوان قادر) بەردەوامی هەیە و تۆمەتبارێكی دۆسیه‌كه‌ش ئازادكرا.


نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو ژنەی لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکرا ئازادکراوە و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووى كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: "راپۆرتی نەهێشتنی تاوان و پزیشکی دادیی و ئاگرکوژێنەوە تەواوبوون و خراوەتە بەردەستی دادوەر".

بەوتەی نەقیب سەركەوت، راپۆرتی پۆلیس تەواو بووە و ئەوەی لەسەرشانی پۆلیسە جێبەجێیان کردووە.

سێوان قادر (ته‌مه‌ن 23 ساڵ) دایکی دوو کوڕ و کچێک بوو به‌ناوه‌کانی (دارین و لارین و ده‌وه‌ن) که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدا بوو، هه‌رسێ منداڵه‌که‌ش به‌هۆی ئاگرێكەوە له‌ماڵیاندا له‌ ئێواره‌ی 16ی كانونی یه‌كه‌م، بوونه‌ قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا. 

باوکی (سێوان) مێردی کچه‌که‌ی تۆمه‌تباركرد به‌و رووداوه بەوەی "کچه‌که‌ی و هه‌رسێ منداڵه‌که‌ی سوتاندووه‌"، هه‌ر بۆیه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه‌.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure