رەوا جەمال چاوەڕێی ڤالانتاین-ە

هەواڵ / که‌لتور :: 12/01/2019‌ :: 266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادی
هونەرمەند رەوا جەمال لە رۆژی ڤالانتاین-دا، نوێترین ئەلبوومی بڵاودەكاتەوە كە لە 15 تراك پێكدێت، هاوكات پاش بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی چەند كۆنسێرتێك لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك ئەنجامدەدات.

 
رەوا جەمال لەبارەی ئەلبوومە تازەكەی بۆ دواڕۆژ وتی: "لەسەر ئەركی خۆم كارم بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوومەكەم كردووە و رۆژی 2/14 كە رۆژی ڤالانتاین-ە بڵاوی دەكەمەوە". 

حەوت ئاوازی گۆرانیەكانی ئەلبوومە نوێكەی رەوا جەمال لەلایەن بورهانی موفتی زادە و هەشت ئاوازەكەی تریش لەلایەن سەڵاح رەوف و توانا فەرەج و ئەفشین شوكری و رۆژ كەریم دانراون. 

رەوا جەمال وتی: "پێشتر بەشێوەی  كلیپ سێ تراكی ئەلبوومەكەم بڵاوكردووتەوە، بەناوەكانی (بۆ كوێ بڕۆم) (دڵم لای تۆیە) (تازە دوای چی؟)، هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكە كلیپێكی نوێ بڵاودەكەمەوە".

هونەمەند رەوا جەمال، هەروەها دەڵێت: "زۆربەی تراكەكانی ئەلبوومەكە لەناو كوردستان بەرهەمهێنراوە، هیچ گۆرانییەكی وتراوەی تێدا نییە، بەڵكو سەرجەمیان تازەن، بڕیاریشە پاش بڵاوكردنەوەی، لە شارەكانی  هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك چەند  كۆنسێرتێك سازبكەم".

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure