جاك لەندەن

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 53‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ
نووسەر و رۆماننووس (جاك لەندەن) رۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1876 لە ئەمریكا لەدایكبووە. رۆژنامەنووس و سینارست و نووسەری ئەدەبی منداڵان و نووسەری خەیاڵی زانستی و نووسەری ژیاننامە، بوو.

 
دیارترین كتێبەكانی بریتین لە: دانیشتوانی خوارەوەی كۆمەڵگە. بانگەوازی سروشت. كەڵبە سپی. مارتن ئیدن. پاژنە ئاسنینەكان و چەندین بەرهەمی دیكەی ناوازە و زیاتر لە چل بەرهەمیشی كراون بە فیلمی سینەمایی. 

بیری (جاك لەندەن) و ناوەرۆكی كتێب و نووسین و بەرهەمەكانی، سوسیالیزم و بیری شۆڕشی كرێكاری بووە. 

ترۆتسكی دەربارەی رۆمانی (پاژنە ئاسنینەكان) دەڵێت:"باشترین بەڵگەنامەیە سەبارەت بە چۆنیەتیی دروستبوونی فاشیزم و چوارچێوەیەكی شیكارییە بۆ ئەو ستەمە جۆراوجۆرانەی كە مرۆڤ لە سایەی سەرمایەداریدا تووشیان دەبێت".

بۆرژوازی دەسەڵاتدار ساڵانێكی زۆر، جاك لەندەن-ی بە تێكدەر و دوژمنی دیموكراسی ئەمریكا لەقەڵەمدا و كتێبەكانیان قەدەغەكرد، بەڵام نەیانتوانی بیری بەرزی ئەو نووسەرە لەناوبەرن.

جاك لەندەن، تەنیا چل ساڵ ژیا و لە 22ی تشرینی دووەمی 1916 كۆچی دوایی كرد. قسەوباس لەسەر مردنەكەی زۆرە و تەنانەت تا ئێستایش بەتەواوی رووننەكراوەتەوە. 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure