شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێم دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 14224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 
پێشبینی دەكرێت لە سبەی یەكشەممەوە شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بە شێوەیەكی پچڕپچڕ تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دراوەتە دواڕۆژ، لە دوای نیوەڕۆی سبەی یەكشەممەوه بارانبارین دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاویيەكانیش بەفردەبارێت.

هەروەها ئەو بەفر و بارانە بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت تاوەكو رۆژی چوارشەممە.

لەلایەكی ترەوە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێكی تری باران و بەفر روو لە هەرێم دەكات و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راپۆرتێكی ورد لەسەر ئەو شەپۆلی باران و بەفرە بڵاوبكاتەوە.

پ: ئەڤین




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure