سێ هاووڵاتیه‌ كورده‌ رفێندراوه‌كه‌ ئازادكران

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 389‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ شەممە، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی قەزای خورماتوو کە دوو هەفتە لەمەوبەر رفێنران، لەبەرامبەر بڕێک پارە ئازادکران.


عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مرۆ ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ كورده‌ى دانیشتووى گوندى پاره‌ پاره‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خورماتوو ئازادكران كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ له‌ نێو گونده‌كه‌یان رفێندران. 

وتیشى: "به‌وته‌ى كه‌سوكارى رفێندراوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ ئازادكران و به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى ره‌شاده‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ گونده‌كه‌یان و به‌ خانه‌واده‌كانیان  شادبوونه‌ته‌وه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ ترسیى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌، رفێندراوه‌كان و كه‌سوكاریشیان ئاماده‌نین هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرابكه‌ن و هیچ قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ ناكه‌ن. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure