بۆچی ئەمریكا لە سوریا نەكشايەوە؟

هەواڵ / چاوی تۆ :: 12/01/2019‌ :: 294‌ جار بینراوە

عوسمان باشقالی
دۆناڵد ترةمپ سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی 19ی مانگی رابڕدوو لەتویتێكدا لەسەر ماڵپەری توێتەرى خۆی باسی لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە سوریا و ئەم بڕیارەی ترةمپ رەنگدانەوەی جیاوازى لەسەر ئاستی نێوخۆیی ئەمریكا و نێودەۆڵەتی و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین هەبوو.


لەسەر ئاستی هەرێمایەتی هیچ وڵاتێكی هاوپەیمانی ئەمریكا لە دەڤەری رۆژهەڵاتی ناوەرِاست، بە ئیسرائیل-يشەوە، زۆر خۆشحاڵ نەبوون بەم بڕیارە و وڵاتانی عەرةبییش بە سەرنەكەوتنی پرۆژەی ئاشتی لە سوریا وەسفیانكرد و هەندێكیان بە شكستی ئەمریكایان زانی،  نەخاسمە عێراق یەكسەر تووشی شلَەژان بوو، هەستكرا كە رێ بۆ فشارەكانی ئێران لەسەرعێراق و ناوچەكە زیاتر واڵا بوو، هەروەها جموجۆڵێكی دیثلؤماسی و سیاسی لە دەڤەرەكە دەستیپێكرد كە جیاواز بوو لە پێشتر، توركیا یەكسەر هەوڵی خۆنزیككردنەوەی دا لەگەڵ روسیا و ئێران بەمەبەستی پرِكردنەوەی ئەو ڤاڵاتییەی كە ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا بەجێدەهێڵێت و لەناوبردی خەونی كورد و بێ بەشكردنی لە هەموو مافێك لەسوریادا، توركیا نەك تەنها خۆی لەم دوو وڵاتە نزیككردەوە، تارِادەیەكیش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دەستبەدارن لە زۆر شت بۆ روسیا و ئێران، بەتایبەتی لە سوریا، لەبەرامبەر پێدانی ئەم رۆڵە.


هەروەها ئیدارەی كوردییش لە رۆژهەڵاتی فورات و رۆژئاوای كوردستان وەكو فاكتەرێكی سەربازی و سیاسی  لەسەر گۆرِەپانی سوریا ئاراستەی خۆی بەرەو مۆسكۆ و دیمەشق گۆرِی و ئامادەیی خۆيشی دەربرِی بۆ گوێرِایەلَی سەرانی مۆسكۆ بۆ ئەوەی سیناریۆی عەفرین لە ناوچەكانی تری رۆژئاوای كوردستان دووبارە نەبێتەوە. هاوكات ئێرانییەكانیش ئەم بڕیارەی ئەمریكايان بەدەرفەت زانی و دەستیانكرد بە ناردنی چەكی زیاتر بۆ سوریا.


هەڵبەت لەسەر ئاستی سیاسیش لە دەڤەری رۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتانی عەرەبی بەگشتی، گۆرِانكاری لە هەڵوێستەكانیان بەدیاركەوت، سەرۆكی سودان سەردانی دیمەشقی كرد و بڕیار بوو چەند سەرۆك و بەرپرسانی تری عەرەبی سەردانی سوریا بكەن. لەگەڵ ئەوەيشدا هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی هەوڵی دووبارە كردنەوەی بالَیۆزخانەی خۆیان لە دیمەشق دا بەمەستی گەرِاندنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد، چونكە پێیانوابوو پرۆژةی ئاشتی لە سوریا كۆتاییهات و مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بوو بەواقیع. ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە هەوڵە دیثلؤماسییەكانی ئێران و توركیا و قەتەر دەستیپێكرد بە مەبەستی زیاتر خۆ لەیەكتر نزیككردنەوە و دواتر عێراقیش رابكێشنە نێو بازنەی خۆیان بە ئامانجی دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەش چونكە پەیوەنديی توركیا و قەتەر لەگەڵ عەرەبستانی سعودییە و هاوپەیمانە عەرەبییەكانی ئەو، هیَندە خۆش نییە.


ئەم جموجۆڵە هاوكات بوو لەگەڵ زیاتر توندبوونی زمانی هەرِەشە و فشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران هەروەها لەگەڵ ئەمەشدا هەندێك لە بەرپرسە سەربازيیەكانی ئەمریكا رایانگەیاند كە شەڕی راستەقینە لەگەڵ ئێران جارێ لە سوریایە و ئەگەر ئەمریكا لە سوریا لە ئێرانییەكان نەباتەوە ئةوا هاوكێشەی سیاسی و سەربازيی لە دەڤەرەكە زیاتر ئالَۆز دەبێت، چونكە لە دوای بڕیاری ترةمپ هەر وڵاتێكی ناوچەكة دەیەوێت بەپێ بەرژەوەندییەكانی خۆی رەفتار لەگەڵ سوریا بكات. كشانەوەی ئەمریكا واتە چۆڵكردنی سوریا بۆ ئێران و زیادبوونی رۆڵ و كاریگەريیەكانی لە سوریا و عێراق تادەگاتە لوبنان و بەم رەوشەيش (كەتەوارێك/واقعێك) دروست دەبێت كة بەرژەوەنديی ئەمریكا و هەردوو هاوپەیمانە سەرەكیيەكی لەناوچەكە، ئیسرائیل و ئوردن، دەخاتەوە مەترسییەوە. 


لەدوای ئەم رووداوانە بەرپرسە ئەمریكییەكان، لە سەرووی هەموان دۆناڵد ترةمپ، بە قوناغ  لە بڕیارەكە پةشيمان بوونەوە، گوتیان"كشانەوەیەكی لەسەرخۆ دەبێت لەوانەیە سەد رۆژی تر پێویست بكات" دواتر گوتیان"نا هیچ كاتێك دیار نییە كەی دەكشێینەوە و لەوانەیە لە بنكەی تەنەف لە سوریا هەر بمێنین، بەردەوام دەبین لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە شەڕی دژی داعش لە سوریا. لە عێراق-ەوە یارمەتيی هاوپەیمانەكانمان دەدەین و بەردەوام دەبین لەشەڕكردن لە سوریا، هەر كشانەوەیەك بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ توركیا". لەكۆتاییدا جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیلی كرد و لەوێوە پەیامێكى یەكەمجار بە توركەكان دا، دواتر بە هەموو لایەنەكانی تر كە ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە تا توركیا پەیمان نەدات كە هیچ هەنگاوێك بەرەو رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا نانێت بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەتدانی ئەمریكا و هۆشداریشی بە ئەنقەرە دا كە نابێت شەرِڤانە كوردەكان بكاتە ئامانج و گوتی"ئێمە هاوپەیمانە كوردەكانی خۆمان دەپارێزین"..!


 دواتر بۆڵتۆن سەردانی توركیای كرد و بەرِاشكاوانە پەیامی وڵاتەكەی بە سەرانی ئەنقەرە راگەیاند و لە ئەنجامی رەجەب تەیب ئەرۆدگان تورِە بوو و ئامادە نەبوو پێشوازيی لێ بكات و كۆبوونەوەيشى  لەگەڵی رەتكردەوە.


لەتوێتەكەی ترةمپ-ەوە قوناغێكی جیاواز لە ناوچەكە دەستیپێكرد و لەسەردانی بۆڵتۆن-یش بۆ ئەنقەرە قوناغەكە گۆرِانكاريی بەسەرداهات و ئاراستەی بویەر و رووداوەكانیش گۆرِا و ئەم گۆرِانكاريیانەيش بە هاوكێشەیەكی نوێی تر دەستپێدەكەن كە پێموایە تارِادەیەكی باش لە بەرژەوەنديی گەلی كورد دەبێت ئەگەر پارتە سیاسییەكانی بتوانن سوود لێوەربگرن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە