دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى عێراق ‌بۆرودمانی ناوچه‌یه‌كی كوردستانى ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 3030‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی كانونی دووه‌م  دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی عێراقی چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعشیان له‌  له‌ نێوان قه‌زای خانه‌قین و و ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆردومان كرد‌.
 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی خانه‌قین به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند" ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه‌ دوو هێلی كۆپته‌ری عێراقی بۆردومانی گوندی قایه‌ی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وگونده‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا". 

وتیشی"بۆردومانی ئه‌و فڕۆكانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ ناویاندا سوتاندنی كارگه‌یه‌كی بلۆك كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی كورده‌". 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون و فرۆكه‌كانیش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و بۆردومان ده‌كه‌ن. 
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure