دوو حاڵەتی دزین لە بۆریە نەوتیەکانی کەرکوک ئاشکرادەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 825‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دوو حاڵەتی دزینی نەوت-یان لەسەر بۆریە نەوتیەکانی کێڵگەی زەمبور لەنزیک ناحیەی تازەخورماتو ئاشکراکرد.


بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆ و ئاسایشی پۆلیسی وزە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری زیادەڕۆییەکی ئاشکراکراوە لەسەر یەکێک لەبۆریەکانی گواستنەوەی نەفتا لەکێڵگەی زەمبورەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور لەنزیک ناحیەی تازەخورماتوی باشوری کەرکوک.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: لەو شوێنەی بۆرییەکە کون کرابوو بەمەبەستی دزینی نەوت، دەستگیراوە بەسەر دوو تەنکەردا کە یەکێکیان پڕبووە لەماددەی نەفتا.

بەپێی راگەیاندراوەکە، زیادەڕۆییەکی دیکە ئاشکراکراوە لەسەر یەکێک لەبۆریەکانی گواستنەوەی نەوتی زەمبوری باکور کە لەرێگەی سۆندەوە نەوتەکە بۆ نێو یەکێک لەکارگەکان دەگوازرایەوە و ئەو مادەیەشی لەکارگەکەدا دەستی بەسەرداگیراوە هێشتا جۆرەکەی نەزانراوە.

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure