كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دوو هێزى شیعه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 12/01/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
شه‌ڕى به‌یاننامه‌ ده‌ركردن له‌دژى یه‌كتر كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ره‌وتى حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لی، كه‌ قه‌یرانێكى سیاسی نوێى له‌ عێراق دروست كردووه‌ و مه‌ترسی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌شی لێده‌كرێت له‌نێوان لایه‌نگرانیان .


ئه‌و كێشه‌له‌ له‌پاش ئه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ كه‌ناڵى فوراتى سه‌ر به‌ ره‌وتى حیكمه‌ هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بكوژى خاوه‌نى چێشتخانه‌ى زه‌یتونه‌ى به‌غدا كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ ناسنامه‌ى عه‌سائیبى پێبووه‌ و چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا گوایه‌ ئه‌ندامێكى ئه‌و گروپه‌ شیعه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایه‌كى زانكۆى به‌سڕه‌ ده‌كات.
 ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ى حیكمه‌ شه‌ڕى نێوان هه‌ردوو گروپه‌ شیعه‌كه‌ى توند كرده‌وه‌ و به‌یاننامه‌یه‌كان له‌دژى یه‌كتر ده‌كرد.

به‌پێى راپۆرتێك كه‌ رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لوبنانی له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا شه‌ممه‌ 12ى كانونى دووه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌و ناكۆكیه‌ى نێوان دوو هێزه‌ شیعه‌كه‌ په‌لبكێشێت بۆ شه‌قام و لایه‌نگرانیان به‌شه‌ڕ بدات به‌تایبه‌ت كه‌ عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له‌لایه‌نگرانى كرد كه‌ خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باره‌گاى ره‌وتى حیكمه‌ ئه‌نجامبده‌ن له‌ به‌غداى پایته‌خت له‌كاتێدا ئه‌حمه‌د ساعیدى ئه‌ندامى  مه‌كته‌بی جێبه‌جێكردنى ره‌وتى حیكمه‌ش داواى كرد كه‌ خۆپیشاندان له‌دژى به‌كارهێنانى ناوى حه‌شدی شه‌عبی  ئه‌نجامبدرێت بۆ كارى نایاسایی.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure