عێراق له‌مساڵدا گه‌شه‌ى ئابورى ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2019‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا
به‌پێى راپۆرتێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مساڵى 2019 عێراق یه‌كێك دەبێت له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییانه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌، رێژه‌ی گه‌شه‌ى ئابورى عێراق له‌ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقادا ده‌گاته‌ 1،9% و لە وڵاتانى عه‌ره‌بیشدا ده‌گاته‌ 6،2%.


به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورییەی عێراق، پاڵپشته‌ به‌ جوڵه‌ى وەبه‌رهێنانى چالاك له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت.

راپۆرته‌كه‌ى بانكى نێوده‌ڵه‌تى پێشبینى ئه‌وه‌شى كردووه‌، ئابورى جه‌زائیر به‌ ڕێژه‌ى 2،3 له‌ سه‌دا داده‌به‌زێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2018دا. میسریش به‌ڕێژه‌ى 5،6 له‌سه‌دا له‌ ساڵى 2019دا ئابورییه‌كه‌ى گه‌شه‌ ده‌كات.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ عێراق گه‌شه‌یه‌كى كه‌مى كردووه‌ له‌ ساڵى 2018دا و گه‌یشتۆته‌ 1،9 له‌سه‌دا، ئه‌مساڵیش پڕۆژه‌كانى ئاوه‌دانكرده‌وه‌ پاڵنه‌رێكى باش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بگاته‌ 6،2 له‌سه‌دا و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێهنێت له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure