خانمێکی گەنج کێبڕکێی ترەمپ دەکات

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2019‌ :: 392‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تولسی گابارد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پشکی دیموکراتەکان، دوێنێ هەینی کاندیدبوونی خۆی بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی 2020 راگەیاند.


تولسی گابارد کە پێشتر بەشداری شەڕی عێراقی کردووە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند: بڕیارمداوە خۆم کاندید بکەم و هەفتەی داهاتوو بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکەمەوە.

گاباردی تەمەن 37 ساڵ ئاماژەی بەوەشدا: کاری سەرەکیم لە بانگەشەی هەڵبژاردندا کێشەی جەنگ و ئاشتی دەبێت.

 

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure