نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2019‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شەممە 12ی کانونی دووەمی 2019 له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەیەکی کەمی به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ رۆژی پێنجشەممە به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا پێنجشەممە له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 250 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار  دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 850 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 250 دینار بوو.

پێنجشەممەش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار  دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 900 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

 

ئا: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure