سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان: هیوادارین پارێزگارى سلێمانى په‌یامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 61‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەپێی ئەو پڕۆژە ئەدەبی و رۆشنبیرییانەی دەخرێتە بەردەستیان و دوای لێكۆڵینەوە، هاوكاریی پێشكەش دەكه‌ن. نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانى كوردستانیش دەڵێت: "هیوادارین پارێزگار ئەو پەیامەی بۆ سلێمانی جێبەجێی بكات و پشتگیریی هەموو كارە هونەرییەكان بكات".


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ساڵی رابردوو پشتگیریی گەورەی سێكتەرەكانی ئەدەب و كلتورمان كردووە، بۆ ئەمساڵیش ئامادەیی خۆمان وەرگرتووە و بەپێی ئەو بەرنامە و پڕۆژانەی دەخرێنە بەردەست و دوای لێكۆڵینەوە لە جەدوا و رەسەنایەتییەكەی لەگەڵ دەستەیەك كە بتوانن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو كارانە بكەن، لەڕووی مادیی و كارگێڕی و یاسایی و پێداویستی لۆجستی هەموو پشتیوانییەك پێشكەش دەكەین.

بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەرى سلێمانی لە لێدوانێكدا به‌ دواڕۆژى وت: "پێویستە دەزگای تایبەتمەند كاری ئەدەبی و هونەری بكات كە ئێمه‌ین، بەڵام ئەگەر كەسێكی سیاسی یان مرۆڤدۆستێك دەیانەوێت هاوكاریی كارێكی هونەریی بكەن كارێكی باشە، بەڵام نەك بۆ قازانجی خۆیان تا خۆیانی پێوە دەربخەن".

لە بەرامبەردا نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: سه‌ندیكا هەشت ساڵە كاركردنی فەرمییان لەگەڵ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی رۆشنبیری و ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگارەكانە. بەڵام بەهۆی ئەوەی پێنج ساڵە قەیرانی داراییە و بودجەی سەندیكا و بەخشینی تیپە هونەرییەكانیش بڕدراوە، بۆیە هەندێك لە حیزب و كەسایەتییە سیاسی و سەرمایەداران پشتگیریی كارە هونەرییەكانیان كردووە.

نیاز وتیشی: "دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە پشتگیری كاری هونەریی دەكەن، هیوادارین پارێزگاریش ئەو پەیامەی بۆ سلێمانی جێبەجێی بكات و پشتگیریی هەموو كارە هونەرییەكان بكات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure