نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا کۆتایی بە هەفتە هێنا

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2019‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوێنێ هەینی، نرخی نەوت بە رێژەی نزیکەی لەسەدا دوو دابەزینی بەخۆوە، بەڵام لە ئاستێکی بەرزدا کۆتایی بە هەفتەکە هێنا.


رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 60.53 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا رۆژی پێشووتر نرخەکەی 61.68 دۆلار بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، نرخی نەوت بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڕێژەی لەسەدا شەش بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

هەفتەی رابردوو بازاڕ پشتیوانی کرا بەوەی هیوایەک هەبوو بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی ئابوری نێوان ئەمریکا و چین، بەڵام دوای سێ رۆژ لە گفتوگۆکان، هیچ راگەیەندراوێک بڵاونەکرایەوەو پێشبینیش دەکرێت لەم مانگەدا هەردوولا لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوەی فراوانتر ئەنجام بدەن.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure