سبه‌ى چه‌ند شوێنێك مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 9576‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاره‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 13ى كانونى دووه‌م دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك و چه‌ند شوێنێكى تر دابه‌شبكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم  كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی وت" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و  ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت".

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی"رۆژی دووشه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت".
  پێداچونه‌وه‌ : هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure