فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا: هیچ هێزێكى ئه‌مریكى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بان الغراوی، به‌غدا
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ هێزێكى ئه‌مریكى له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بوونى نیه‌.

 
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌ به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ كه‌ هێزێكى ئه‌مریكى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و شه‌قامه‌كانى چوارده‌وریدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ جیهاد ده‌راجى، به‌ڕێوه‌بەرى راگه‌یاندنى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌شى كه‌ باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزێكى ئه‌مریكى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌كه‌ن راست نین".

وتیشى :"داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه‌ بڕواننه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌ى ئه‌مریكاوه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بڵاویانكرده‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نه‌بوو".


داڕشتنه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure