فاروقى مه‌لا مسته‌فا، كه‌سایه‌تى نیشتیمانى كورد پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2019‌ :: 6099‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی كه‌سایه‌تى نیشتیمانى و تێكۆشه‌رى هه‌ڵكه‌وتوى عێراق مامۆستا علی الشوک ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانونى دووه‌م، فاروقى مه‌لا مسته‌فا ئه‌م پرسه‌نامه‌یی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ مه‌رگ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى له‌نده‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى نیشتیمانى و تێكۆشه‌رێكى هه‌ڵكه‌وتوى خه‌باتى پێشکەوتنخوازی لێ دورخستینه‌وه‌ كه‌ مامۆستاى نه‌مر (علی الشوک)-ه‌. مامۆستا عه‌لى له‌ په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى دره‌وشاوه‌ له‌نێوه‌ندى رۆشنبیرى عێراق-دا ده‌ركه‌وت و به‌ هه‌ڵوێست و نوسین و به‌رهه‌مه‌كانى به‌رگرى كرد له‌ مه‌سه‌له‌ رۆشنبیرى و نیشتیمانیه‌ كان و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى توشى گرتن و دورخستنه‌وه‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ بووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پاش كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ى 8ى شوباتى ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك ره‌مزێكى نیشتیمانى و سیمایه‌كى گه‌وره‌ى خه‌باتى پێشکەوتنخوازی هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى و سه‌ره‌ڕاى نوسینى سێ ڕۆمان، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌ بواره‌كانى بیركارى و فیزیا و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و موسیقادا به‌رهه‌مهێناوه‌.

مامۆستاى نه‌مر له‌ ساڵى 1979دا به‌ ناچارى رێگه‌ى ئاواره‌یى هه‌ڵبژارد و له‌وێش به‌رده‌وامبوو له‌ نوسین و خزمه‌تكردنى مه‌سه‌له‌ ره‌واكانى عێراق و خه‌ونه‌ پیرۆزه‌كانى مرۆڤ.


كۆچى دوایی مامۆستا (علی الشوک) خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌ى وایه‌ كه‌ به‌زه‌حمه‌ت له‌ كه‌لتورى نیشتیمانیماندا شوێنه‌كه‌ى پڕده‌بێته‌وه‌.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure