له‌ 2018دا زیاتر لە 70 ھەزار سەر ئاژەڵ ھاوردەی سلێمانی کراوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 248‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەماوەی یەک ساڵی رابردودا ھاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ شاری سلێمانی زیاتر لە 70ھەزار سەر ئاژەڵ بووە.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند :"لەساڵی رابردودا 73ھەزار سەر ئاژەڵ ھاوردەی شاری سلێمانی کراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانە و سنورەکانەوە".

وتیشى :"ئەو ئاژەڵانەی ھاتون زۆری رەشەوڵاغبووە، ئاژەڵی بچوکیشی تیابووە کە زۆربەی لە وڵاتی جۆرجیا و ئێران-ەوە ھاتۆتە سلێمانی ھەندێک لەو ئاژەڵانە لێرەوە نێردراون بۆ شارەکانی خواروی عێراق، ئەوانی دیکەش لە سلێمانی بۆ گۆشت و بەخێوکردن ماونەتەوە".

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد :"ھاوردەکردنی ئاژەڵ بەردەوامی ھەیە، ئەو بازرگانانەی کە ئاژەڵ دێنن لەڕێگەی کارگۆی سلێمانی و وڵاتانی دراوسێوە ئاژەڵەکان ھاوردەدەکەن".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure