دابەشکردنی مووچەی یەکشەممە گۆڕاو شوێنێکی دیکە زیادکرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2019‌ :: 47120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گه‌نجینەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت: ئاگادارکراونەتەوە شوێنێکی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچە لە رۆژی یەکشەممەدا زیادبکرێت.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێک لە گه‌نجینەکانی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ هەینی 11ی کانوونی دووەمی 2019 لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراوینەتەوە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ جگە لە مووچه‌ی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابەشبکەین".

رۆژی ٦ی کانوونی دووەمی 2019 وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو و بڕیاروایە پێش کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەربگرن.

داڕشتنەوە: رێباز
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure