داوایەک ئاراستەی وەزاره‌تی دارایی دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2139‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد 
داوایەک ئاراستەی وەزیری دارایی دەکرێت بۆ ڕاگرتنی مۆڵەتی کێڵگەی پەلەوەر لە ھەرێمی کوردستان.

نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەدواڕۆژی وت: "داوا دەکەین کە چیتر وەزیری دارایی ڕەزامەندی لە سەر دروستکردنی کێڵگەی پەلەوەر نەدات".

وتیشی: "لەئێستادا کوردستان پێویستی بە ھیچ جۆرە مریشکێکی بەستووی تورکی و ئۆکرانی و ھیچ وڵاتێکی تر نییە، چونکە لە سەدا سەد مریشکی ناوخۆمان ھەیە و بەشی ھەموو کوردستان ده‌كات، حکومەتی ھەرێم ئەبێت بازاڕێکی باشی بۆ بکەنەوەو لە دەرەوەی وڵات بیفرۆشن و بازرگانەکانی ناوخۆش پێویستە مریشکی ناوخۆ بەکاربھێنن".

ئاماژەی بەوەشدا: وەزیری دارایی چەندینجار بەڵێنی پێداین کە پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی کێڵگەی پەلەوەر ڕادەگیرێت، بەڵام تائێستا ئەو بەڵێنەی نەبردووه‌تەسەر و مۆڵەت ھەر دەدرێت و کە لەئێستادا ١٢٦ پرۆژەی تر لەدروستکردندایە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەتەواوبوونی ئەو پرۆژانەش مریشک ئەوەندی تر ھەرزان دەبێت کە لە ئێستادا بەرھەمھێنانی مریشک ٢٢٥٠ دیناری تێدەچێت، بەڵام لەبەر زۆریی مریشک نرخی ھەر کیلۆیەک لە کێڵگەکان بە ١٣٥٠ دینارە".

داوادەکات حکومەت بیر لەوە بکاتەوە کە سەربڕخانەی گەورە لە پارێزگاکان بکاتەوه‌و بتوانرێت سوودی زۆری بۆ ھاووڵاتیان و خاوەن کێڵگەکان ھەبێت.

پێدچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure