رێكخراوێکی جیهانی له‌سەر دۆسێى خاشقچى داوایەک لە UN ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رێكخراوى لێبوده‌یی نێوده‌وڵه‌تى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 10 كانوونى دووه‌م داواى كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له‌ دۆسێى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودى بكرێت.

گوسكو ئوزاهیشلى، به‌رپرسى رێكخراوه‌كه‌ له‌ توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووباره‌ داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێى سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به‌سه‌رپه‌رشتنى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ دۆسێى كۆشتنى خاشقچی بكرێت، داواشیكردوه‌ دادوه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ دۆسێه‌كه‌دا بكرێت، به‌وپێیه‌ی جه‌مال داكۆكیكارێكى ئازادى راده‌ربڕین بووه‌ له‌ جیهانى عه‌ره‌بى.

دواى سێ مانگ له‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودیى له‌ باڵیۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ لە تورکیا له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، هێشتا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزاروه‌ته‌وه‌و رونیش نییه‌ كێ فه‌رمانى كوشتنى خاشقچى ده‌ركردوه‌.

هه‌فته‌ى رابردووش دادگاى سعودیه‌ 11 تۆمه‌تبارى دادگایی كرد و داواكارى گشتى ئه‌و وڵاته‌ش داواى له‌سێداره‌دانى پێنج كه‌سى كرد كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنى خاشقچى.
 
ئا: س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure