لەم حاڵەتەدا بەغدا تەنیا مووچەی پێشمەرگەو فەرمانبەران دەنێرێت

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4081‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بڕگەیەك زیادكراوە كە ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبوو بەرادەستكردنی نەوت بە بەغدا، ئەوا حكومەتی عێراق تەنیا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەكات.


شیروان میرزا، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "بڕگەیەك لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا زیادكراوە، كه‌ ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندنەبوو بە رادەستكردنی نەوتەكەی كە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، ئەوا عێراق شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕێت، جگە لە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە".

ناوبراو روونیكردەوە: مووچەی فەرمانبەران 5 ترلیۆن و 448 ملیار دینارە كە مانگانە 454 ملیارە، مووچەی پێشمەرگەش قسەیەك هەیە گوایە 67 ملیاری بۆ دانرابێت، هەرچەندە ئەو بڕگەیەش دژایەتی دەكرێت، لەبەرئەوەی عەرەب دەڵێن چۆن هەرێمی كوردستان نەوت رادەست نەكات و حكومەتی عێراق پارەشی پێبدات.

میرزا وتی: "بۆیە ئەگەر ئەو بڕگەیە جێگیر بكرێت، مووچەی فەرمانبەران گرەنتی دەبێت و حكومەتی هەرێمیش نەوتی خۆی دەفرۆشێت و دەتوانێت پاشەكەوتی مووچە لابدات و قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانیش بداتەوە".

لەحاڵەتی رادەستكردنی نەوتەكەی هەرێمیش بە حكومەتی عێراقی، وەك ئەو پەرلەمانتارە باسیكرد، هەرێم پارەی تەواوی بۆ دێت، ئەوكاتە مانگانە بەپێی نەفەقاتی فیعلی حساب دەكرێت، بەڵام پشكی كوردستان لە (12.67%)ەكە 9 ترلیۆن و 700 ملیار دینارە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕگەیە لە پڕۆژەكەدا بچەسپێت حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەست ناكات، ئەگەریش نەچەسپێت ئەوا شتێكی دیكەیە.

شیروان میرزا ئاشكرایكرد، ئەوان پێیانباشترە هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات و رێككەوتنێكی نوێ بكرێت بەشێوەیەك بێت نزیكی بكەنەوە لە 17% یان پێداویستییەكانی كوردستان دابین بكرێت.  

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure