ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك داگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2019‌ :: 4722‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ته‌واوی باره‌گاكانی یه‌كێتی، جگە لە مەکتەبی سیاسی داگیراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌مڕۆ ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان داگیراوه‌، ته‌نیا له‌ سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك لانه‌براوه‌".

هاوكات په‌یامنێرمان له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجەم كۆمیته‌کان ئاڵای كوردستانم نه‌بینی و داگیراوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عەلی قەڵایی کارگێڕی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بەدواڕۆژی وت: "ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو چوار کۆمیتەیە هێنراوەتە خوارەوە کە لەچەند رۆژی رابردوودا هەڵکران".

وتیشی: "ئاڵای کورستان بە تەنیا لەسەر مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی دادگای ئیتیحادی لەوبارەیەوە بڕیاردەدات".

شه‌وی 8ی کانونی دووەم یه‌كێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی له‌كه‌ركوك هه‌ڵبكات، ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانی لێكه‌وته‌وه‌.

پێدچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure