ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی به‌شه‌ بوجه‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 806‌ جار بینراوە

تاگ :: بودجه‌

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
بڕیاروایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایده‌كات: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاتوێكردنی پشكی بوجه‌ی هه‌رێمه‌ له‌ بوجه‌ی گشتی عێراق. 


به‌پێی ئاگادارییه‌كی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "رۆژی دووشەممە 14ی كانونی دووه‌می 2018 له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ بن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌". 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی بوجه‌ی هه‌رێم له‌ بوجه‌ی گشتی عێراق. 

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كاتێكدایه‌ پڕۆژه‌یاسای بوجه‌ی 2019 عێراق دووجار خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و پشكی هه‌رێمیش له‌ بوجه‌ی گشتی 2019ی عێراق به‌ 12.67% جێگیركراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی باڵای كورد و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌ی گشتی عێراق زیاتر بكرێت بۆ له‌ 14%، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان ئه‌م داواكارییه‌ی كوردی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. 

به‌پێی ده‌ستووری عێراقی پشكی كورد له‌ بوجه‌ 17%یه‌، به‌ڵام هیچ ساڵێك حكومه‌تی عێراقی بڕی له‌و 17%یه‌ی نه‌داوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure