داخستنى حكومه‌تى ئه‌مریكا.. ده‌رئه‌نجامه‌ قورسه‌كانى

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ وه‌ستانى به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌ فیداراڵییه‌كانى ئه‌مریكا پێده‌نێته‌ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی و هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌درێت كه‌ ئه‌و وه‌ستانه‌ زیانى گه‌وره‌ به‌ ئابوورى ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.


درێژترین ماوه‌ى داخستنى حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌ نێوان ساڵانى 1995-1996 بووه‌ كه‌ 21 رۆژى خایه‌ند، داخستنى به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان دوێنى 20 رۆژى تۆماركرد و هیچ ئاماژه‌یه‌كش له‌ ئاسۆدا دیارنییه‌، به‌وته‌ى كۆنگرسمانه‌كان ره‌نگه‌ چه‌ند مانگ و ساڵێك بخایه‌نێت.

جیروم باول، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵى ئه‌مریكا هۆشدارى ئه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر داخستنى به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان به‌رده‌وام بێت زیانى زۆر به‌ ئابوورى ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

داخستنى به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كانى فیدراڵى ئه‌مریكا زیاتر له‌ 800 فه‌رمانبه‌ر ده‌گرێته‌وه‌، 380 هه‌زاریان مۆڵه‌تى به‌مووچه‌یان پێدراوه‌، 480 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش بێ مووچه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن.

ئا: س.م 
پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure