ئیسرائیل عێراق له‌ لیستى "وڵاتانى نه‌یار" دەردەهێنێت

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
میدیاكانى ئیسرائیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ موشێ كه‌حلون وەزیری دارایی ئیسرائیل مه‌رسومێكى واژۆكردووه‌ بۆ ده‌رهێنانى ناوى عێراق له‌ لیستى "وڵاتانى نه‌یار" تا كۆتایی مانگى ئازارى داهاتوو.


له‌ مه‌رسومه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌ 31ى ئازارى داهاتوو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كرێت "وه‌ك ئه‌وه‌ى دوژمن و نه‌یار نه‌بێت، به‌ تایبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى".

هه‌روه‌ها مه‌رسومه‌كه‌ رێگه‌ به‌ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ نێوان عێراق و ئیسرائیل ده‌دات.

به‌پێى لیستى وڵاتانى نه‌یار و دوژمنى ئیسرائیل، نه‌یاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بریتین له‌ سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن، ئێران و سعودیه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ى ئیسرائیل دواى ئه‌وه‌ى دێت كه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ساڵى رابردوو سێ وه‌فدى عێراق كه‌ كه‌سایه‌تى دیارى شیعه‌ و سونه‌یان تێدا بووه‌ سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردوه‌.


ئا: س.م 
پ: ئیحسان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure