پلانه‌كه‌ی هیتله‌ر بۆ داگیركردنی بریتانیا ئاشكرابوو

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 915‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پلانه‌كه‌ی هیتله‌ر بۆ داگیركردنی بریتانیا له‌ ناو دۆسیه‌یه‌كی نهێنیدا دۆزرایه‌وه‌ و تیایدا هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پلانه‌كه‌ی تێدایه‌، دۆسییه‌كه‌ كۆكراوه‌ی كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنته‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ ئه‌رشیفه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێنراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنی "Sealion" ده‌كات كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ ئه‌یلولی 1940 جێبه‌جێبكرایه‌.


هیتله‌ر له‌ پلانه‌كه‌دا پێنج ناوچه‌ی كه‌نارده‌ریایی بریتانیای ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ ده‌یویست هێرشبكاته‌ سه‌ریان، ناوچه‌كانیش رامسگه‌یت له‌ كێنتی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ تاوه‌كو سیڵسی بیڵ له‌ خۆرئاوای ساسكس، به‌پێی پلانه‌كه‌ ده‌بوایه‌ 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی و 650 تانك و 4500 ئه‌سپ له‌ یه‌كه‌م هێرشدا بگەنە كه‌نار ده‌ریاكه‌، ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر له‌وه‌ دڵنیابوون كه‌ پاش هێرشه‌كه‌ هێزه‌كانی بریتانیا پاشه‌كشێ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌وڵیاندا هێزه‌ بریتانییه‌كان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی جیاوازی كه‌ناره‌كه‌ داده‌به‌زن دوور له‌ ناوچه‌ دیاریكراوه‌كه‌یان كه‌ ئه‌ویش "برایتۆن" بوو، هێرشێكی له‌ناكاو له‌ نێوان "ئابه‌ردیین" و "نیوكاسڵ له‌ كه‌ناری باكووری ڕۆژهه‌ڵات" بۆ سه‌رقاڵكردنی هێزه‌ بریتانییه‌كان جێبه‌جێكرا و دوو ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی "Sealion" له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هێزی ئاسمانیی بریتانیا جه‌نگه‌كه‌ی برده‌وه‌ له‌ نێوان حوزه‌یران و تشرینی یه‌كه‌می 1940 و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ شكستی هێنا.

كتێبەکە كه‌ پلانه‌كانی ئه‌ڵمانیای له‌ خۆده‌گرت بۆ داگیركردنی بریتانیا له‌ ساڵی 1940 ته‌نیا چه‌ند كۆپیه‌كی كه‌م درابوو به‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێكی ده‌زگای هه‌واڵگری بریتانی و ئێستاش چه‌ند كۆپیه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌و كتێبه‌ له‌ مه‌زاددا به‌ نرخی 5000 پاوه‌ند بۆ فرۆشتنه‌.

و:كێوان
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure