كه‌شناسى له‌باره‌ى به‌فره‌كه‌ى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 39435‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر و پشتیوان
به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك به‌فر ببارێت و ده‌شڵێت: "تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ش وهه‌وای هه‌رێم به‌فر و باراناوی ده‌بێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا پله‌كانی گه‌رما به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام روو له‌ دابه‌زینه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت بارینی به‌فر و باران تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت. 

وتیشی: "له‌ پارێزگای دهۆك و سلێمانی به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌فر ببارێت، به‌ڵام له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌فربارین تا چیای سه‌فین باریوه‌". 
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ رۆژدا روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ كاته‌كانی شه‌واندا ده‌چێته‌ ژێر پله‌ی سفر و پێشبینیش ده‌كرێت تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شوهه‌وای هه‌رێم به‌فر و باراناوی بێت.

 

لەوبارەیەوە ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێمە بەشی پێشبینیمان بۆ زانینی بەفربارین نییە، بەڵكو ئەو بەشە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتییە لە شاری هەولێر، بەڵام ئەمشەو لەسەنتەری شاری سلێمانی بەفر نابارێت، سبەینێش كەمێك پلەكانی گەرما دادەبەزێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure