لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتی سلێمانی-توركیا روونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2019‌ :: 693‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەگەڵ تورکیا قسەیان كردووە و پێشبینیدەکەن لە ئایندەیەكی نزیكدا گەشتەكانی سلێمانی-توركیا دەستپێبكەنەوە، فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت: "هیچ بڕیارێكمان بۆ ئەو مەبەستە پێنەگەیشتووە".


ئەمشەو كەناڵی گەلی كوردستان، زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا-سلێمانی دەست پێدەكەنەوە.

لەو بارەیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵین و لەگەڵ توركەكان قسەمان كردووە و لەئایندەیەكی نزیكدا گەشتەكان دەكرێنەوە، بەڵام نازانین چ رۆژێك دیاریكراوە، چونكە ئەوە دوو بابەتە یەكێكیان كردنەوەی ئاسمانی توركیایە بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی سلێمانی و پاشان هێڵی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی.
  
هاوکات دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ دواڕۆژی روونکردەوە: تائێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا، هەر بڕیارێكیش لەو بارەیەوە دەربچێت رایدەگەیەنین.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure