هێله‌ك زه‌رده‌كان و پشتیوانی ده‌ره‌كی

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وتەبێژى فه‌رمیى حكومه‌تی پاریس له‌ زاری ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فره‌نساوه‌ هۆشداریی ئه‌وه‌یدا كه‌ هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان پشتیوانیی ده‌ره‌كی وه‌رده‌گرن.


وتەبێژى فه‌رمیى حكومه‌تی پاریس رایگه‌یاند :"ئه‌و بزووتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد دژی زیادكردنی باج له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، خه‌ڵكێكی دڵسۆزی زۆری تێدایه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی تێكده‌ر و شه‌ڕانی و لایه‌نگری توندوتیژیشی تێدایه‌ له‌ هه‌ردوو باڵی توندڕه‌وی چه‌پ و راست و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پشتیوانی له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرن". 

وته‌بێژه‌كه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ى له‌ تۆڕی میدیایی روسیای ئه‌مڕۆ گرت كه‌ "لایه‌نگیرانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا حه‌فتانه‌ چه‌ندین پێكدادان رووده‌دات له‌گه‌ڵ پۆلیسدا". 

وتیشى:"بزووتنه‌وه‌كه‌ پشتیوانیی له‌ چه‌ند وه‌زیرێكی پۆپۆلیستیى ئیتالیا وه‌رده‌گرێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure