بۆ ساڵی 2019 پاسپۆرتی چ وڵاتێك له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 339‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ده‌زگای هێنلی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى پاسپۆرته‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى خۆى بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: پاسپۆرتی ژاپۆنى له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان،  هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته‌ ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ یان له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌دا ده‌ستبه‌جێ گه‌شت بۆ 190 ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.


له‌ پله‌ی دووه‌مدا سه‌نگافوره‌ و كۆریای باشوور دێت كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و دوو وڵاته‌یش ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ی پێشوه‌خت سه‌ردانی 189 وڵات بكه‌ن. 

به‌ڵام عێراق و ئه‌فغانستان له‌ خواری خواره‌وه‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌دان كه‌ ته‌نها 30 وڵات به‌بێ ڤیزه‌ رێگه‌ به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌ده‌ن گه‌شتی بۆ بكه‌ن.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure