تایله‌ند 28 تاوانبارى 14 ده‌وڵه‌تى ده‌ستگیركرد

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پۆلیسى تایله‌ند له‌ مانگى 12ى رابردوودا 28 تاوانبارى سه‌ر به‌ 14 ره‌گه‌زنامه‌ى جیاوازى ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن ئینته‌رپوڵ-ه‌وه‌ داواكرابوون.


هێزێكى تایبه‌تى نوێ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامدا له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵێكدا بۆ پاككردنه‌وه‌ى تایله‌ند له‌ تاوانباره‌ بیانییه‌كان كه‌ به‌مدواییه‌ ئه‌وێیان كردووه‌ته‌ په‌ناگایه‌كى ئارام بۆ خۆشاردنه‌وه‌.

سه‌رۆكى هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند: زۆربه‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان داواكراون له‌ وڵاته‌كانى خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانى كوشتن و مادده‌ى هۆشبه‌ر و سێكس و تاوانى نێوده‌وڵه‌تى.

له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ئه‌مریكى و كه‌نه‌دى و بریتانى و روسى و چینى و كۆرى و مالیزى و هه‌نگارى هه‌ن، بڕیاره‌ دواتر بدرێنه‌وه‌ به‌ وڵاته‌كانى خۆیان.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure