چالاكییەكی هاوبەشی هونەرمەندانی كورد و سویدی لە سلێمانی

هەواڵ / که‌لتور :: 10/01/2019‌ :: 85‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لەساڵیای دامەزراندنی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستاندا گروپێكی سەماكار لە وڵاتی سوید و گروپی هونەرە میلـلیەكانی سلێمانی، چەندین نمایشیان پێشكەشكرد.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی دووەمی 2019، لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی، سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان یادی 36ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی خۆیی كردەوە.

 نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند"ماوەی ساڵێكە سەرقاڵی دروستكردنی پەیوەندیین بۆ هێنانی ئەو گروپە سویدی-یە و دواجار خستیانە كاتی دامەزراندنی سەندیكاوە، لە ماوەی مانەوەیشیان كە هەفتەیەكە، سێ وۆركشۆپیان كردووەتەوە، بۆ تیپی هونەرە میلـلییەكان و گروپی بالیەی لەیزین و سەمای فلامینگۆ".

نیاز نوری دەڵێت:"ئەم ئاڵوگۆڕە كلتورییە زۆر گرنگە و كاری سەرەكی سەندیكایە، هیوادارین پاڵپشتی مادییان بەردەوام بێت تا بتوانین كاری باشتر بكەین."

لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكەدا، گروپی هونەری میلـلی و گروپە سویدییەكە و گروپی لەیزین، چەندین نمایشی هونەریی جیاوازیان پێشكەشكرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure