له‌ 2018-دا قوربانیانى رووداوه‌كانى فڕۆكه‌ زیادیكردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/01/2019‌ :: 243‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
راپۆرتێكى كۆمپانیاى (توو 70)ى هۆڵه‌ندى تایبه‌ت به‌ راوێژكارییه‌ ئاسمانییه‌كان و تۆڕى سه‌لامه‌تیى فڕین ئاشكراى كرد: ژماره‌ى كوژراوانى رووداوه‌كانى فڕۆكه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا له‌ ساڵى 2018 به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2017 زیادى كردووه‌و زیاتر له‌ 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زۆربوونه‌یش، به‌ڵام هێشتا ساڵى 2018 له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌ له‌ڕووى سه‌لامه‌تییه‌وه‌ و ساڵى 2017 به‌ ئه‌مینترین ساڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت".

شیكردنه‌وه‌ى ئاماره‌كانى ساڵى 2018 ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ناو هه‌موو سێ ملیۆن گه‌شتێكى ئاسمانیدا ته‌نیا یه‌ك رووداو تۆماركراوه‌".

له‌ ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا ژماره‌ى رووداوه‌كانى فڕۆكه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى لایه‌ن و كۆمپانیا پسپۆڕه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure