چواره‌مین فێستڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بەتیرۆر لە ھەولێر ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / که‌لتور :: 10/01/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سه‌رۆكى فێستڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بەتیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت: 42 فیلم لە 12 وڵات به‌شدارى له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن و 14 خه‌ڵاتى سه‌ره‌كى دابه‌شده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مجاریش خەڵاتی ئەنیمەیشن و جەماوەر ته‌رخانده‌كرێت.


پشتیوان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى فێستڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بەتیرۆر به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ 1ى شوباتى ئه‌مساڵ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لیژنەی فیلم بژێری چوارەمین خولی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بە تیرۆر، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 42 کورتە فیلم داوه‌ كه‌ لە 12 وڵاته‌وه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن.

ده‌شڵێت: "جگە لە کوردستان فیلمى سینه‌ماى عێراق، سوریا، ئێران، میسر، تونس، مەغریب، فەڵەستین، سەڵتەنەی عومان، سعودیە، موریتانیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا به‌شدارى ده‌كه‌ن".

پشتیوان عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لەنێو فیلمەکانیش 18 کورتە فیلمی تازەی ھونەرمەندانی کورد بۆ یەکەمجار نمایشدەکرێن و 14 خەڵاتیش بەسەر فیلمە براوەکان دابەشدەکرێت، کە تیایاندا بۆ یەکەمجار خەڵاتی فیلمی ئەنیمەیشن و خەڵاتی جەماوەر ته‌رخانكراوه‌.

ناوى فیلمه‌ به‌شداربووه‌كانى فێستڤاڵه‌كه‌:

 

پ: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure