هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردوومانکرد

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2019‌ :: 191‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردوومان كردووه‌. 


زریان شێخ وه‌سانی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چوغ چه‌كدارانی داعشیان له‌ نزیك مه‌خموور بۆردوومان كردووه‌. 
  
وتیشی: "تا ئێستا نه‌زاندراوه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ چه‌ند چه‌كداری داعش كوژراون". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر دواڕۆژ له‌ راپۆرتێكدا ورده‌كاری هه‌بوونی چه‌كدارانی داعشی له‌ سنووره‌كانی مه‌خموور- ناحیه‌ی قه‌راج، زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چوغ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وانه‌ ده‌چنه‌ ناو گونده‌كان و داوای خۆراك و پێداویستی له‌ گوند نشینان ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا دوو هاووڵاتیان له‌و گوندانه‌ رفاندووه‌ و دواتر ته‌رمه‌كانیان به‌ كوژراوی له‌ نزیك ئه‌و گوندانه‌ فڕێداوه‌. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure