پارێزگاری سلێمانی: دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەینەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2019‌ :: 3121‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەڕۆژانی داهاتوودا جارێكی دیكە لە مەڵبەندی یەك لە شاری سلێمانی دەست بەدابەشكردنی بەرمیلی دووەمی نەوت دەكەنەوە.


د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "دابەشكردنی نەوت لە شاری سلێمانی تەواو بووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا لەمەڵبەندی یەك دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكەینەوە، هاوکات ناوچە شاخاوییەكان و پارێزگای هەڵەبجە تەواو بووە و بەشێكی كەمی ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین ماون، هەموو ئەو شوێنانەشی كە نەوتیان وەرنەگرتووە، هیوادارین ئەمساڵ بتوانن وەریبگرن".

وتیشی: "ئەو نەوتەی لە سلێمانی دەست بەدابەشکردنی دەکەینەوە، بەرمیلی دووەمە و ئەوانەشی لەدەرەوەی سلێمانی دابەش دەكرێتەوە بەرمیلی دووەمە كە ئێستا وەریدەگرن".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure