گوللەی تاپڕ لەدەست منداڵێک دەرچوو و شوانێکی کوشت

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2019‌ :: 311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندێکی قەزای پشدەر گوللەیەکی تاپڕ لە دەست منداڵێک دەرچوو و گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی کوشت.


شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بەدواڕۆژی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەیەکی چەکی تاپڕ، سەری برینداربوو و دوای رەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

وتیشی: "بەگوێرەی وتەی کەس و کارەکەی، ئەمڕۆ ئەو گەنجە لەگەڵ منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان شوانی مەڕ بووە و چەکێکی جۆری تاپڕی پێبووە، دواتر ئەو منداڵە دەستکاری چەکەکەی کردووە و فیشەکێکی لە دەست دەرچووە و بەر سەری ئەو گەنجە شوانکارەیە کەوتووە".

باسی لەوەشکرد: قوربانیەکە خەڵکی گوندی ئالانەی قەزای پشدەرە و لە ڕەگەزی نێرە و لە ئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە