دۆزینه‌وه‌ى 20 ته‌رم له‌ نزیك سنووره‌كانى ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 10/01/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لێپرسراوێكى مه‌كسیك رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌كسیك له‌ شارێكى سنوورى نزیك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ 20 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ حه‌ڤده‌یان سووتاون.


ئه‌و به‌رپرسیاره‌ وتى:"پێنج ئوتومبێلى سووتاویش له‌نزیك ته‌رمه‌كانه‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ى (میجیل ئه‌لیمان) كه‌ به‌رامبه‌ر ویلایه‌تى ته‌كساس-ه‌ له‌ باكوورى مه‌كسیك".

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ده‌ڵێن "ئه‌و ناوچه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بووه‌ته‌ مه‌یدانى توندوتیژى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى بانده‌كانى دزى و تلیاكفرۆشى و په‌نابه‌رانه‌وه‌ و له‌ ساڵانى رابردوودا سه‌دان ته‌رم له‌ چه‌ندین گۆڕى نه‌زانراودا دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامى ده‌یان ساڵ شه‌ڕ بوو له‌ نێوان هێزه‌كانى سوپاى مه‌كسیك و بانده‌كانى قاچاخچى تلیاكدا".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ماف و ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى بارى نائاسایى له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان رابگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كۆنگرێسدا نه‌گاته‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنى پاره‌ بۆ دروستكردنى دیوارێك له‌سه‌ر سنوورى مه‌كسیك.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure