سلێمانی لە چلەی دۆستێكی بە ئەمەكی كورد-دا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 179‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ
وەك یەكێتی نووسەرانی كورد/ لقی سلێمانی بڕیاری دابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ 10ی كانونی دووەمی 2019، كۆڕێكی چلەی ماتەمینی بۆ نووسەر و رووناكبیر و جوگرافیناسی عەرەب و دۆستی دڵسۆزی كورد (دكتۆر شاكر خەسباك) لە هۆڵی نووسەران بەڕێوەبرد.

 
مەراسیمی چلەی شاكر خەسباك، بەناونیشانی (شاسواری ئەدەب و زانای جوگرافیناس) ئەنجامدرا و تێیدا وێڕای وتارەكانی لقی سلێمانی یەكێتی نووسەران و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشی جوگرافیای زانكۆی سلێمانی، چەند وتارێكی تریش پێشكەش كران.


لە وتارەكاندا تیشكی زیاتر خرایە سەر هەڵوێستی دۆستانەی دكتۆر خەسباك بەرامبەر دۆزی رەوای گەلی كورد و بەرهەمە ناوازە و بەپێزەكانی لە بوارەكانی مێژوو و ئەدەب و جوگرافیادا بە جوگرافیا و سنووری باشووری كوردستانیشەوە.

دكتۆر شاكر خەسباك، لە ساڵی 2008 دا و بەدەستوخەتی خۆی، لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن-ەوە وەسێتنامەیەی نووسیوە و تێدا داوای كردووە كە لە پاش مردنی تەرمەكەی بهێنرێتەوە بۆ كوردستان و لە شاری سلێمانی بەخاك بسپێردرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەی نەهێنرایەدی. هەروەك داوای كردبوو كە لە كوردستان خانەنشین بكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەوەیشی بۆ نەكرد.

شاكر خەسباك ساڵی 1930 لە شاری بابل-ی عێراق لەدایكبووە و لە 25/11/ 2018 لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure