دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 10/01/2019‌ :: 1738‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌و به‌هاى تمه‌ن دابه‌زى و لیره‌ش به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.125 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.100 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.092.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.103.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.122.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌.
- دوێنێ چوارشەممە: 100 دۆلار به‌ 548 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure