بانكى رافیده‌رین هۆشداری ده‌دات.. ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كانیاندا ده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1365‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ینى عێراق هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ژمێره‌ى بانكیان كردوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند ساڵێك تێپه‌ڕیوه‌ و جوڵه‌یان پێنه‌كردوه‌، جۆڵه‌ى پێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ژمێره‌كه‌یان سڕده‌كرێت و پاره‌كه‌یان هه‌واڵه‌ى ژمێره‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌كرێت.

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: ئیداره‌ى بانكى رافیده‌ین داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ ژمێره‌كه‌یان "سسته‌" ، له‌ ژمێره‌كانى پاشه‌كه‌وت یان جارى و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ جوڵه‌یان پێنه‌كردوه‌، پاره‌یان بۆ زیادنه‌كردوه‌ یان رایاننه‌كێشاوه‌ جۆڵه‌ى پێبكه‌ن". 

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: یاسا و رێنماییه‌ بانكییه‌كان ده‌ڵێت ژمێره‌ بانكییه‌ وه‌ستاو و سسته‌كان له‌ هه‌ردوو ژمێره‌ى پاشه‌كه‌وت و جارى، حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ریانداو نه‌جوڵێنراون، ده‌خرێنه‌سه‌ر ژمێرەى بانكى ناوه‌ندى عێراق.

رافیده‌ین داواشى له‌ هاووڵاتیان كردوه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سستكردنى ژمێره‌كانیان و هه‌ڵگرنى نێگه‌تیڤ، له‌برى دانان له‌ بانك لاى خۆیان هه‌ڵیبگرن. 

ئا: س.م  

پ:ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure