ئیمزا بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى نه‌وت كۆده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/01/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
په‌رله‌مانتارێكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى كرد، وه‌زیرى نه‌وت فشار ده‌خاته‌سه‌ر پشكنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ رێگرى لێكردنى كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆ، بۆیه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ى وه‌زیر ژماره‌یه‌ك ئیمزاى په‌رله‌مانتاران كۆكراوه‌ته‌وه‌.

عوده‌ى عه‌وادى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مان، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند: وه‌زیرى نه‌وت فشار ده‌خاته‌سه‌ر پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت بۆ رێگرى كردنى له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى و كردنه‌وه‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ پێشتر له‌ میدیاكانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و هه‌وڵه‌ى وه‌زیر بۆ شاردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌و دۆسییه‌یانه‌یه‌ كه‌به‌لاى خه‌ڵكه‌وه‌ گرنگن.

وتیشى "به‌هۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌وه‌ عێراق مانگانه‌ 8 ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات، به‌هۆى تێكه‌ڵكردنى نه‌وتى ره‌ش له‌گه‌ڵ سپى دا".

عوده‌ى عه‌وادى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: ده‌ستمانكردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزاى په‌رله‌مانتاران بۆ لێپرسینه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وت له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ و هه‌وڵى چه‌واشه‌كارى راى گشتى سه‌باره‌ت به‌و دۆسییانه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ كۆمپانیاى سۆمۆ و به‌رگرى كردنى له‌ گه‌نده‌ڵكاران له‌و كۆمپانیایه‌دا".


پ: س.م

بڵاوکردنەوە: ک. س
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure