چۆلەكەكانی سەقز چوونە ئەمریكا

هەواڵ / که‌لتور :: 10/01/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
كورتەفیلمێك لە دەرهێنانی مێردمنداڵێكی كوردستان گەیشتووەتە ڤێستیفاڵێكی نێودەوڵەتیی فیلم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.


فیلمەكە ناوی (چۆلەكەكانی كۆڵانەكەمان)ە و لەلایەن ژێوار فەرج زادە، كە نەوجەوانێكی تەمەن 12 ساڵی شاری سەقز-ی رۆژهەڵاتی كوردستانە، كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ماوەكەی 90 چركەیە.

فیلمەكە یەكەم بەرهەمی ژێوار-ە و هەوڵیداوە تێیدا باس لە ژیانی ئاشتیانە و پێكەوەیی چۆلەكەكانی سەر گوێسوانەی ماڵەكەیان بكات. ڤێستیفاڵەكەیش رۆژانی 13 و 14ی كانونی دووەم لە شاری دەنیدن-ی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە نمایشی بەرهەمی فیلمسازانی جیهان.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure